کارتی نشتیمانی
ئەو پرسیارانەی زۆر دەکرێن لەبارەی کارتی نیشتیمانیەوە، لەگەڵیدا هەندێک زانیاری گرنگ و پێویست لەو بارەوە..!
۱ـ کارتی نیشتیمانی تەنها پێویستی بەتەسکەرە، ڕەگەزنامە، کارتی زانیاری هەیە (نسخەی ئەصڵی).بەهیچ جۆرێک کار بە وێنەی کۆپی ناکرێت.!
۲ـ هەموو کەسێک پێویستە خۆی ئامادەبێت.
۳ـ منداڵی تازە لەدایکبوو دووای تێپەڕبوونی ۳ سێ مانگ کارتی نیشتیمانی بۆدەکرێت. (تعلیماتی کارتی نیشتیمانی).
٤ـ هەموو هاوڵاتیەک پێویستە تەمەنی ۱۰ دەساڵ و زیاتربێت پاشان کارتی نیشتیمانی بۆ دەکرێت (تعلیماتی کارتی نیشتیمانی).
٥ـ ئەو هاوڵاتیانەی لەدەرەوەی عێراق دەژین ،ئەو دوو تعلیماتەی سەرەوە نایان گرێتەوەو مامەڵەیان بۆدەکرێت لەهەر تەمەنێکدابن.
٦ـ ئەو هاوڵاتیانەی لەدەرەوەی عێراق دەژین ئەگەر کارتی زانیاریان نەبوو پاسپۆرتەکانیان لەبری کارتی زانیاری کاری پێدەکرێت بەمەرجێک کەمتر لەمانگێک داخڵی عێراق بووبێت، بەپێچەوانەوە دەبێت کارتی زانیاری دەربکات.
۷ـ ئەو هاوڵاتیانەی لەدەرەوەی عێراق دەژین دەتوانن وەکالەتی خاص بۆکەسێکی خۆی یاخود پارێزەرێک بکاتەوە لەگەڵ پێشکەش کردنی شەهادەی حەیات بەمەبەستی پێدانی تەنها وێنەی تۆماری ئەلکترۆنی بۆ کاری تایبەتی خۆی.
۸ـ هەر هاوڵاتیەک ڕەگەزنامەی عێراقی نەبوو پاڵپشت بەڕەگەزنامەی یەکێک لە ( باوک ، برا ، خوشک ، دایک) کارتی نیشتیمانی بۆدەکرێت.
۹ـ لەکاتی ونبوونی ڕەگەزنامە پێویستە هاوڵاتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی بکات بەمەبەستی پێدانی ڕاستی و درووستی ڕەگەزنامە ونبووەکەی.
۱۰ـ ئەو هاوڵاتیانەی ڕەگەزنامەی دەرەوەی هەرێمیان دەرکردوەو ونیان کردووە، پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەی ڕەگەزنامەی سلێمانی بکەن و مامەڵەی ونبوونیان بۆڕێک دەخرێت.
۱۱ـ منداڵی خوار ۱٨ هەژدەساڵ پێویستە دایک یان باوک مامەڵەی کارتی نیشتیمانی کردبێت یان لەگەڵ منداڵە خوار تەمەن ۱۸ هەژدە ساڵەکەی مامەڵەی کارتی نیشتیمانی بکات، لەبەر ئەوەی منداڵی خوار ۱۸ هەژدەساڵ ناتوانێت بەتەنها کارتی نیشتیمانی دەربکات.
۱۲ـ لەکاتی ونبوونی کارتی نیشتیمانی پێویستە هاوڵاتی نووسراوی پۆلیس بەشی ونبووەکان بکات پاشان داواکاریەک پێشکەش بەبەڕێوەبەری فەرمانگەی کارتی نیشتیمانیەکەی بکات بۆ ئیجرائات و پاشان پێدانەوەی کارتی نیشتیمانی.
۱۳ـ ئەو هاوڵاتیانەی لەساڵی ۲۰۰٥ بەتۆماری لاوەکی تۆمار کراون لەئێستەدا ناتوانن مامەڵەی کارتی نیشتیمانی بکەن.
۱٤ـ ئەو هاوڵاتیانەی لەدەرەوەی هەرێم ڕەگەزنامەی عێراقیان دەرکردوەو پاشان لەڕەگەزنامەی گشتی هەرێم نوێیان کردووەتەوە پاڵپشت بەڕەگەزنامەی یەکێک لە " باوک خوشک برا" مامەڵەی کارتی نیشتیمانیان بۆدەکرێت، بەمەرجێک لەسەر ڕەگەزنامەی خۆی دەرینەهێنابێت و لەهەمان ڕەگەزنامە نەبێت.
۱٥ـ ئەو هاوڵاتیانەی لەسەر بێ کەسە ڕەگەزنامەیان وەرگرتوە لەعامەی سلێمانی،دەبێت سەرلەنوێ مامەڵەی بێکەسە بکەنەوە پاشان کارتی نیشتیمانیان بۆ دەکرێت.
۱٦ـ ئەو هاوڵاتیانەی کە باوکیان بیانیە بەڵام دایکیان عێراقیە، پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە بکەن بەمەبەستی ڕێکخستنی مامەڵە بۆیان و ناردنی خۆیان و مامەڵەکەیان بۆ ڕەگەزنامەی بەغداد، پاشان کارتی نیشتیمانیان بۆدەکرێت.
۱۷ـ ونبوونی کارتی نیشتیمانی بۆ جاری یەکەم ۲٥ هەزار دیناری عێراقی غەرامە دەکرێت، جاری دووەم ٥۰ هەزار،جاری سێیەم ۱۰۰ هەزار دیناری عێراقی.
۱٨ـ تازەکردنەوەی کارتی نیشتیمانی پێویستە هاوڵاتیەکە خۆی ئامادەبێت و تەنها کارتی نیشتیمانیەکەی پێبێت کارتەکەی بۆ نوێ دەکرێتەوە،
۱۹ـ وەرگرتنەوەی کارتی نیشتیمان ڕۆژانی دەوام کاتژمێر ۲ بۆ ٥.۳۰ دوانیوەڕوان دەبێت، پێویستە تەنها ئەو هاوڵاتیەی ناوی لەوەرەقەی وەرگرتنەوەکەدا هەیە ئامادەبێت،لەگەڵ تەسکەرەو جنسیەی سەرجەم ئەوانەی کە کارتەکانیان بۆوەردەگرێتەوە پێبێت.
۲۰ـ ئەو هاوڵاتیانەی نفوسیان بۆ نموونە گەرمک یاخود ناڵپارێزە ناتوانن سەردانی فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی پێنجوێن بەکەن و داوای کارتی نیشتیمانی بکەن، بۆ نوێ کردنەوەی ڕەگەزنامەکانیان دەبێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی بکەن. هەتا ئەوکاتەی فەرمانگەکانیان دەبێتە کارتی نیشتیمانی.
۲۱ـ وێنەی تۆماری ئەلکترۆنی ئەگەر بە عەریزە داوا بکات بڕی ۱۱ یازدە هەزار دینار ڕسوماتی لێ وەردەگیرێت جگە لە ۲ هەزاری عەریزەکەی لەدەرەوەی فەرماگەکە، بەڵام داواکردنی وێنەی تۆماری ئەلکترۆنی بەنووسراوی فەرمی تەنها بڕی ۱۰۰۰ یەک هەزار دیناری عێراقی ڕسوماتی لێ وەردەگیرێت.
۲۲ـ بۆ یەک کارتی نیشتیمانی هاوڵاتیەکی ئاسایی تەنها ٥ هەزار دینار ڕسوماتی لێ وەردەگیرێت لەگەڵ ۲ هەزار دینار بۆ فۆڕمەکەی لای عەریزە نووسەکان.
۲۳ـ هاوڵاتی فۆڕمی کارتی نیشتیمانیەکەی لەگەڵ تەسکەرەو جنسیەو کارتی زانیاری خێزانی نسخەی ئەصڵی. سەرەتا سەردانی ژووری ڕەگەزنامە دەکات بەمەبەستی لێکۆڵینەوەو دڵنیابوون لە بەڵگەنامەکانی و پاشان ئیمزاو مۆر دەکرێت لەلایەن ئەفسەری ڕەگەزنامە، دواتر دەچێتە بەشی داخڵ بوونی زانیاریەکان لەهۆڵی کارتی نیشتیمانی و مامەڵەی پێویستی بۆدەکێت.
مافپەروەر/ فەرمان فائق
لێکۆڵەر لەفەرمانگەی کارتی نیشتیمانی پێنجوێن
.کارتی نشتیمانی لە هەرێم
ڕێنماییەکانی کارتەکە

تعليقات
إرسال تعليق